پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئاماده‌كاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له خولی پله یه‌كی كورردستان به‌رده‌وامه و پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان-یش بڕیاری دا به ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌رانی تیپه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی خۆشیاڵیان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئاماده‌ن بۆ به‌شداری له خولی پله یه‌كی كوردستان و بۆ گه‌یشتنه‌وه به ڕیزی یانه نایابه‌كانی كوردستانیش به‌شداری ده‌كه‌ن .
ویسام محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خۆشحاڵن به‌ده‌ست پێكی خولی كوردستان چونكه ده‌بێته‌مایه‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی وه‌رزش به گشتی له كوردستان و شاری سلێمانی هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌وان له پاش ئئه‌وه‌ی له تیروپشكی پێشودا له كۆمه‌ڵه‌ی یانه‌كانی شاری كه‌ركوك بوون به‌لاَم به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ند یانه‌یه‌كی شاری كه‌ركوك پاشه‌كشه بكه‌ن هه‌ربۆیه ده‌بێت تیروپشك بۆ یاریه‌كان بكرێته‌وه .
ویسام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئاماده‌بن بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی خوله‌كه‌و بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ خولی نایابی كوردستان یاریه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
سه‌باره‌ت به تییپه‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كه‌یان سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، هه‌ردوو تیمه‌كه‌مان ئاماده‌كاریان به‌رده‌وامه و بێ هیواش نه‌بوون له وه‌ستاندنی چالاكییه‌كان و به خۆشحاڵیشه‌وه ده‌چینه‌وه نێو كێبڕكێكانی خولی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی یانه‌كانی كوردستان .