ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 20/11/2017 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سكرتێر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا, ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی یه‌ك مانگ چالاكییه‌كانی به هۆی ناله‌باری بارودۆخی كوردستان وه‌ستاندبوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر له دوو كاتژمێری و خوێندنه‌وه بۆ بارودۆخی كوردستان و بیروڕا گۆڕینه‌وه له باره‌ی چۆنیه‌تی دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانیان, له كۆتاییدا یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی دا.
1- ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ته‌واوی چالاكییه‌كانی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2017/2018 له هه‌موو ئاست و تیپ و ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان, داوایش له سه‌رجه‌م وه‌رزشدۆستان و وه‌رزشوانان و یاریزانان و راهێنه‌ران و كارگێران میدیاكاران و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی ده‌كه‌ین, هاوكار و پاڵپشتمان بن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووێكی جوانی وه‌رزشی كوردستان به گیانی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و رێزگرتن پیشانی دنیا بده‌ین.
2- له سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2017/2018 مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یانه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
• ته‌واوی یانه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپشكن له به‌شدارییكردنی چالاكییه‌كانی وه‌رزی 2017/2018 ـی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان.
• هه‌ر یانه‌یه‌كی پارێزگای كه‌ركووك به هۆی ناله‌باری بارودۆخی شاره‌كه, به‌شداری له چالاكییه‌كانی وه‌رزی 2017/2018ـی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان نه‌كات, له پله‌كانی خۆیان ده‌مێننه‌وه و به‌شدارییكردینان هه‌ڵده‌په‌سێردرێت (تعلیق) ده‌كرێت، تا چالاكییه‌كانی وه‌رزی 2018/2019.
• هه‌ر یانه‌یه‌كی كوردستان به‌شداری له چالاكییه‌كانی وه‌رزی 2017/2018 بكات و دواتر پاشه‌كشه بكات, به پێی رێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
• ته‌واوی یاریزانانی یانه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك, كه به‌شدارن له چالاكییه‌كانی 2017/2018ـی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان, ده‌توانن به شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز بۆ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان یاری بكه‌ن, دوایی كۆتایی هاتنی وه‌رز ده‌گه‌رێنه‌وه یانه‌كانی خۆیان.
3- دوا له نوێنه‌ری یانه‌كانی خولی نایابی لاوانی كوردستان ده‌كه‌ین, رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 25/11/2017 له كات 11:00ـی پێشنیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن, مه‌رجه نوێنه‌ر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه بێت.
4- دوا له نوێنه‌ری یانه‌كانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان ده‌كه‌ین, رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 25/11/2017 له كات 12:00ـی نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن, مه‌رجه نوێنه‌ر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه بێت.
5- دوا له نوێنه‌ری یانه‌كانی خولی نایابی كوردستان ده‌كه‌ین, رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 25/11/2017 له كات 2:00ـی نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌بن, مه‌رجه نوێنه‌ر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه بێت.
6- خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 1/12/2017 ده‌ستپێده‌كاته‌وه و هه‌ر گرووپێك له چوار یانه پێك دێت, دوای هه‌ڵپه‌ساردنی چالاكییه‌كانی هه‌ردوو یانه گازی باكوور و سه‌وره به هۆی ناله‌باری و بارودۆخی شاره‌كه.
• گرووپه یه‌كه‌م: (ئه‌فرۆده‌یت, ئافره‌تانی هه‌ولێر, هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و گاره).
• گرووپی دووه‌م: (زێره‌ڤانی, چۆمان, ده‌روازه و زانكۆی جیهان).
• خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان به شێوازی (چوون و هاتن) به‌رێوه ده‌چێت.
• له هه‌ر گرووپێك دوو یانه بۆ قۆناغی كۆتایی سه‌رده‌كه‌وێت, چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانیشی له كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری له كاتی خۆیدا دیاری ده‌كرێت.
7- خولی نایابی لاوانی كوردستان له رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 1/12/2017 ده‌ست پێده‌كاته‌وه.