تهندروستی -
چۆن بزانم منداڵەكەم كەم خوێنە؟ نیشانەكانی كەمخوێنی منداڵان چییە؟ ئەنیما چ نەخۆشییەكە؟ ئەمانە و چەندین پرسیاری دیكە دایكان ڕۆژانە بە مێشكیاندا دێت و دەپرسن .
ئەو كاتەی خڕۆكە سوورەكانی خوێنی جەستەی مرۆڤ تەندروست نەبێت ئەم كێشەیە دروست دەبێت چونكە ئەم خڕۆكانە بەرپرسی گواستنەوەی ئۆكسجینی خوێنە .
لەسەر ئەم بابەتە پێویستە ئەوە بزانیت كانزای ئاسن بەرپرسە لە دروستكردنی خڕۆكە سوورەكانی خوێن و ئەو كاتەی جەستەی منداڵ كێشەی كەمی ئاسنی هەبێت ئەوە توشی نەخۆشی كەمخوێنی و ئەنیما دەبێت، ئەمانەش چەند نیشانەیەكی ئاشكرای توشبوونن بەم نەخۆشیە:
1- هەناسە توندی
2-ئارەزووی خواردنی جۆرێكی دیاریكراو لە خۆراك
3- هەستكردن بە ماندوێتی و هیلاكی بێ ئەوەی هیچ كارێكی ئەنجامدابێت
4-سەرئێشەی توند و سەرگێژ خواردن لە كاتی دانیشتندا
5- هەستكردن بە خووری زمان
6- گۆڕانكاری لە ڕەنگی پێستدا و زەرد بوونی پێست
ڕێگەی چارەسەری ئەم نەخۆشییە :
ئەو كاتەی هەستت بەم نیشانانە كرد لە منداڵەكەتدا ئەوە پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات و تەنها پێویستە لەژێر ڕێنمایی پزیشكدا چەند جۆرێك خۆراك بۆ ژەمەكانی زیاد بكەیت بۆ ئەوەی چارەسەری ئەم كێشەیەی بكەیت و ئەگەر پێویست بە بەكارهێنانی دەرمان بكات ئەوە پزیشك ڕێنمووی پێویستت دەكات .