پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی زاخۆ كه تاكه نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانه له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌رباره‌ی یه‌كه‌م یاریان به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌وتی باشور ڕایان گه‌یاند كه یاریه‌كه‌یان زۆر گران و قورس ده‌بێت .
هۆشیار سلێمان - ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی زاخۆ له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندبوو كه چانس یاوه‌ریان نه‌بوو له تیروپشكی یاریه‌كانی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق چونكه له یه‌كه‌م یاریان دا به‌رامبه‌ر تیمێك یاری ده‌كه‌ن كه زۆر كۆڵنه‌ده‌ره له ناو یاریگه‌ی خۆیدا ، ووتیشی ، تیپه‌كه‌شمان بۆ ئه‌و یاریه ده‌بێت گه‌شتی ئاسمانی بكات بۆ شاری به‌سره .
ئه‌ندامی یانه‌ی ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه تیپه‌كه‌یان دوو یاری یه‌كه‌می خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌یان ده‌بێت و هیواخوازن ئه‌نجامه‌كان نه‌رێنی بێت بۆ تیپه‌كه .
له شه‌فه‌ق نیوزه‌وه .