10 ڕەفتار نەست بڕیاری لەسەر دەدات نەك مێشك


 
ته‌ندروستی‌ - 

نەستی مرۆڤ بەرپرسە لە كۆمەڵێك بابەت كە هەستی پێ دەكات بێ ئەوەی مێشك ئاماژەی بۆ بكات واتە بێ ئەوەی مرۆڤ خۆی بڕیاری لەسەر ئەم بابەتانە بدات ئەوە بەم شێوەیە ڕەفتار دەكات .

1- ئەگەر كەسێك هەیە بێ ئەوەی تۆ ئاگاداربیت هەواڵت دەپرسێت و هەوڵی لێكۆڵینەوە و زانیاری ئەدا لەسەرت ئەگەر لە پڕێكدا بەم بابەتەت زانی ئەوە هاوشێوەی پێشوتر خۆت وەك كەسێكی بێ ئاگا پیشان بدە ، چونكە ئەمە ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی ئەو كەسە سەرسامە پێت و تۆی خۆش دەوێت.

2-ئەو كاتەی كەسێك سەرسام دەبێت بە كەسێكی دیكە و بەرامبەرەكەی ئەو هەستەی بۆی نەبێت ئەوە وەك كەسێكی شەڕەنگێز ڕەفتاری لەگەڵ دەكات و غیرەی لێ دەكات بەڵام ئەو كاتەی دوو كەس سەرسامی یەك بن واتە هەستەكە بە هەمان شێوە ئاڵوگۆڕ بكرێت ئەوە پەیوەندیەكە ئاسایی دەبێت .

3- كوڕان عاشقی كچێك دەبن كە هیچ گرنگیان پێ نەدات و ئەویش عاشقی كوڕێكی دیكەبێت، سروشتی مرۆڤ بەو شێوەیەیە كە ئارەزووی كەسێك دەكات كە گرنگی پێ نادات .

4- مێشكی مرۆڤ سەرسام دەبێت بەو جۆرە ڕوخسارانە كە جدی و توندن، بۆ نمونە ئەگەر تەماشای خانمە نمایشكارەكان بكەیت ئەوە زۆر كەم پێكەنین لەسەر ڕوخساریان دەبینیت لە كاتی نمایشدا.

5- پێكەنین لەناو كۆمەڵێك كەس كاتێك توشی دۆخێكی ناخۆش دەبین ڕزگارت دەكات لە گاڵتە پێكردنی كۆمەڵە كەسەكە بەجۆرێك دەردەكەویت كە نوكتە یان جۆرێك بابەتی گاڵتە ئامێزت دروست كردبێت .

6- ئەوكاتەی مرۆڤ كەسێكی نوێ دەبینێت و دەیناسێت ئەوە نەست لەسەر بنەمای ڕوخساری كەسەكە بڕیار دەدات كەپێی دەوترێت "first impression " دواتر لەسەر شێوەی گشتی كەسەكە و دواتر لەڕێی دەربڕین و شێوازی قسەكردنی مرۆڤەكەوە و وەڵامدانەوەی.

7-ئەو كەسانەی زۆر مافمان دەخۆن ئەو كەسانەن كە لۆمەمان دەكەن لەسەر هەموو بابەتێك.

8- هەندێك كەس لە نرخ و بەهای خۆیان كەمدەكەنەوە لەپێش چاوی خەڵكی بۆ ئەوەی وەك كەسێكی دڵفراوان و ساددە دەربكەون.

9- ئەو كاتەی دوو كەس شەڕ دەكەن و تۆش لە نێوانیاندا بێت ئەوە باشتر وایە دووربكەویتەوە لەوەی دەستت بەر جەستەی هیچ كامێكیان بكەوێت چونكە ئەم ڕەفتارەت ئەوەندەی تر دوو كەسەكە بە شەڕ دەدەیت باشتر وایە بە تەنها قسە لەگەڵ یەكێكیان بكەیت بەڵام بە هیچ شێوەیەك دەستت بەر ئەم كەسە نەكەیت .

10- زۆر كەس ئارەزووی ئەوە دەكەن بڕوا بەشتێك بكەن كە لێی تێ ناگەن تەنها لەبەر ئەوەی چەند وشەیەكە و بە زمانێكی جیاواز نوسراوە.
 


PM:04:24:19/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 3576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌