ئەم جۆرانەی سەرئێشە پشت گوێ مەخە



ته‌ندروستی‌ - 

ئازاری سەر لای هەندێك كەس بۆتە بابەتێكی ئاسایی و هیچ ترسی نیە بەڵام لە ڕاستیدا هەستكردن بەم جۆرانەی سەرئێشە پێویستی بەچارەسەر هەیە و نابێت پشتگوێ بخرێن .

1- ئازاری هەردوولای سەر :
ئەم جۆرە ئازارە ئەگەری هەیە بەهۆی تێكچوونی دەردانی ئاستی هۆرمۆنەكان جەستەوە بێت و بێگومان ئەمەش لە خۆوە ڕونادات، ئەگەر ئەم جۆرە لە ئازاری سەر دڵتێكهەڵاتنی لەگەڵدا بێت ئەوە پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشك بكەیت.

2- سەرئێشەی بەیانیان:
ئەو سەر ئێشەیەی بەیانیان  دوای بەسەر بردنی شەو لە شوێنێكی ژاوە ژاو پڕ دەنگە دەنگ دروست دەبێت پێویست بە ترس ناكات، بەڵام ئەو كاتەی ئازاری سەر لە بەیانیاندا بەدەوام دوبارە ببێتەوە بێ ئەوەی هۆكارێك هەبێت بۆی ئەوە مانای گەیشتنی بڕێكی كەم لە ئۆكسجین دەكات و ئاماژەیە بۆ بەرزی پەستانی خوێن و ئەم حاڵەتەش پێویستی بە چارەسەر هەیە .

3- سەرئێشەی لەپڕ و توند:
ئەو كاتەی تەنها لە ماوەی چەند خولەكێكی كەمدا توشی سەرئێشەیەكی توند ببیت ئەوە پێویستە زوو سەردانی پزیشك بكەیت چونكە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ فراوان بوونی ملولەكانی خوێن لەسەردا و ببێتە هۆی جەڵتەی مێشك .

4- ئازاری سەر بە ئازاری چاوەوە :
ئەگەر بۆ ماوەیەكی دیاریكراو هەستت بە ئازاری سەر و چاوت كرد ئەوە ئاماژەیە بۆ گۆڕانكاری لە مێشكدا و جگە لەوەش ئاماژەیە بۆ هەبوونی كێشە لە سیستمی سوڕی خوێن و دڵدا .

5- ئازاری سەر كاتێك دوای چالاكی زۆر و وەرزشكردنەوە توشت دەبێت :
ئەگەر دوای وەرزشكردن هەست بە ئازارێكی زۆری سەرت دەكەیت ئەوە پێویستە زوو سەردانی پزیشك بكەیت چونكە ئەمە ئاماژەیەكی باش نیە لەسەر ژیان و تەندروستیت .



PM:08:19:18/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 2596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌