به‌ ڤیدۆ و وێنه‌ : ئاماده‌كاریه‌كانی‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ دووه‌م قۆناغی‌ خولی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و تیپه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رجه‌م یاریزانانی‌ ئاماده‌كاریه‌كانی‌ ئه‌نجام ده‌دات .

بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی‌ 20 تا 22 مانگی‌ 11 / 2017 و له‌ شاری‌ هه‌ولێر یاریه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خوله‌كه‌ به‌به‌شداری‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌  ( پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر و شێروانه‌ ) به‌ڕێوه‌ بچێت و تێیداو ئه‌و قۆناغه‌ ده‌بێته‌ كۆتا قۆناغی‌ یاریه‌كانی‌ بۆ گه‌یشتن به‌ دوو تیپی‌ بۆ قۆناغی‌ هه‌شت یانه‌ی‌ كه‌ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.

یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ قۆناغی‌ دووه‌م توانی‌ به‌ دوو سه‌ركه‌وتن 5 خاڵ كۆبكاته‌وه‌ و له‌ پێشه‌نگی‌ یانه‌كان بێت و تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێریش به‌ 4 خاڵ پله‌ی‌ دووه‌می‌ی‌ گرتووه‌ و هه‌روه‌ك تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ شێروانه‌ی‌ كه‌لاریش بێ‌ بوونی‌ خاڵ له‌ دوا ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كانه‌ .

بڕیاریش وایه‌ له‌ هه‌مان ڕۆژ یاریه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و خوارو ده‌ست پێبكات .
 



PM:09:47:17/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌