5 نهێنی بۆ ئارامكردنەوەی مێشك و دەرون لە چەند خولەكێكدا


 
ته‌ندروستی‌ - 

بیرۆكەیەك هەیە دەڵێت نهێنی تەندروستی باش لە مێشك و دەرونی ئارامەوەیە، كەواتە ئەگەر تۆ زۆرینەی كاتەكان باری دەرونیت نائارام بێت و پەستانی دەرونی لەسەرت زۆر بێت ئەوە بە شێوەی نەخۆشی دەرونی و جەستەی لەسەرت كاردانەوەی دەبێت وەك سەرئێشەی بەردەوام و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و كێشەكانی كۆئەندامی هەرس و نەخۆشییەكانی دڵ .

بۆ ئەوەی دەرونت ئارام ببێتەوە و ببیتە خاوەنی مێشك و دەرونێكی چالاك ئەوە پێویستە جەستەت بڕێكی باش لە هۆرمۆنی ئەندۆرفین دەربدات چونكە ئەم هۆرمۆنە یارمەتی مێشك دەدات بۆ ئەوەی دەرونت ئارام بێت و ئەمەش ڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستیت، ئەمانە چەند ڕێگەیەكی ئاسان و سادەن دەتوانیت بەهخۆیانەوە بە چەند چركەیەك دەرونت ئارام بكەیتەوە.

1-هەڵمژینی بۆنی خۆش: 

باشتر وایە بۆنی ڤانێلا یان لاڤیندەر بكەیت یان هەر بۆنێكی سروشتی ئارام بەخش كە خۆت پێت خۆش بێت، ئەمە یارمەتی زیادكردنی دەردانی هۆرمۆنی ئەندرۆفین دەدات و مێشك ئارام دەكاتەو.

2- چای جیسینگ بخۆرەوە:

خواردنەوەی كوپێك چای جیسینگ یان كوپێك ئاوی گەرم كە كەوچكێك لە هاڕاوەی جیسینگت بۆ زیاد كردبێت زۆر بەسوودە بۆ نەمانی خەمۆكی چونكە ئەو پێكهاتە دژە ئۆكسێنەرەی لەناو جیسینگدا هەیە مێشك و دەرون ئاسوودە و ئارام دەكات .

3- وەرزشی بەكۆمەڵ :

لەجیاتی ئەنجامدانی وەرزش بەتەنها باشتر وایە لەگەڵ كۆمەڵێك وەرزش بكەیت، توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە وەرزشی بەكۆمەڵ دڵ و دەرونی مرۆڤ ئارام دەكاتەوە.

4-بەدەنگی بەرز پێبكەنە:

بۆ ئەوەی دەرونت ئارام ببێتەوە لە دڵتەوە پێبكەنە، لەگەڵ هاوڕێیەكی نزیكت دابنیشە كە قسەی خۆشت بۆ بكات بۆ ئەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئەندرۆفین لە جەستەتدا بەرز بێتەوە .

5- پارچەیەك شۆكۆلاتەی ڕەش بخۆ:

بەردەوام پێویستە پارچەیەك شۆكۆلاتەی تۆخ لە جانتاكەتدا بێت، خواردنی ئەم جۆرە لە شۆكۆلاتە دەرونت ئارام دەكاتەوە و وادەكات هەست بە بەختەوەری بكەیت تەنها لە ماوەی چەند چركەیەكی كەمدا.


PM:09:09:16/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 1828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌