تهندروستی -
لە ئێستادا بەشێكی زۆر لە دایكان و باوكان ئایپیاد دەدەنە دەستی منداڵەكانیان یان بە پرۆگرامێكی تەلەفیزۆنیەوە یان بە فیلم كارتۆنێكەوە سەرقاڵیان دەكەن بێ ئەوەی بزانن دەبێت منداڵ لە تەمەنی چەند ساڵیەوە تەماشای شاشەی تیڤی و پرۆگرامی تەلەفیزۆنی و ئایپاد و مۆبایل بكات یان گوێ بەوە بدەن منداڵ دەتوانێت ڕۆژانە چەند كاتژمێر ئەم ئامێرە ئەلیكترۆنیانەی پێ بدرێت.
لەوبارەیەوە د.پشدەر عەبدوڵا پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان بەسایتی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی "Dohsuli" راگەیاند: تاوەكو تەمەنی 2 ساڵی باش نیە منداڵ تەماشای شاشە بكات وەك ( تەلەفزیۆن ، ئایپاد ، مۆبایل ).
وتیشی: لەدوای تەمەنی دوو ساڵیەوە منداڵ باشترە یەك بۆ دوو كاتژمێر زیاتر لە ڕۆژێكدا تەماشای ئەم ئامێرانە نەكات، لە جیاتی ئەوە كاتەكانی بە یاری كردن بباتەسەر ، چونكە لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە كە مێشكی منداڵ باشتر گەشە دەكات بەیاری كە خۆی بیكات لەوەی بە یاریەك كە لەڕێگەی ئەو ئامێرانەوە بیكات.