تهندروستی -
جگەر ئەندامێكی سەرەكی جەستەی مرۆڤە و كاری خاوێنكردنەوەی جەستەیە لە ژەهر، ئەگەر دەتەوێت جگەر ت بەسەلامەتی بمێنێتەوە ، ئەوا دەبێت دوور بكەویتەوە لەهەندێك رەفتار ، چونكە زیان بەخشن بۆ جگەر:
1 درەنگ نووستن و درەنگ لەخەو هەستان.
2- میزنەكردن لەكاتی بەیانیان.
3- زۆر خواردن.
4- نەخواردنی نانی بەیانی.
5- بەكارهێنانی دەرمان بەرێژەیەكی زۆر.
6- زۆر خواردنەوەی ماددە كحولیەكان.
7- بەكارهێنانی مادە پارێزەرەكان و ماددەی زیادكراو بۆ خواردن وەك ڕەنگ و تام و ماددە كیمیایەكانی پاراستنی خۆراك لە تێكچوون و شییرینكەری دەستكرد.
8- بەكارهێنانی رۆنی چێشت لێنانی ناتەندروست واتە رۆنێك چەند جارێك خواردنی پێ سوور كرابێتەوە.
9- هەڵگرتنی سەوزە بەكوڵاوی و باشتر وایە بە شێوەی فرێشی بەكاربێت.