‌ڕۆژانە خواردنی پێنج دەنك قارچك لە توشبوون بەم نەخۆشیانە دەتپارێزێت


 
ته‌ندروستی‌ - 


ئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی نوێ ئەمەریكی ئەوەی سەلماندوە ڕۆژانە خوادنی 5 دەنك قارچك مەترسی توشبوون بە بە نەخۆشی دڵ و نەخۆشی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە و ئەگەری لاواز بوونی خانەكانی مێشك كەمدەكاتەوە و ڕێگری دەكات لە توشبوون بە زەهایمەر.

لەناو قارچكدا دوو جۆر پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەر هەیە لەوانەش" ئەرگسیونین و گلۆتاسیۆن " و ئەمە ڕێگری دەكات لە پیر بوونی خانەكانی مێشك و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ كەمدەكەنەو.

سەرۆكی ئەم توێژینەوەیە پرۆفیسۆر رۆبورت بیلمان كە مامۆستایە لە زانكۆی ویلاتی پەنسلڤانبا دەڵێت" قارچك توانای هەیە ڕێگری بكات لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و گەشەكردنی خانە ناتەندروستەكان لە مێشكدا و جۆری "پۆرشینی خۆڕسك" كە لە ئیتاڵیا دەڕوێت زۆر بەسوودە لەچاو ئەو جۆرەكانی دیكەی قارچكدا و كوڵاندنی قارچك كارناكتە سەر پێكهاتەكانی "


PM:03:15:15/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌