پێشمه‌رگه سپۆرت -
فۆتۆ : ئه‌رشیف له google ه‌وه
كه‌مپه ئاماده‌كاریه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق له شاری ئه‌سته‌نبوڵی ولاَتی توركیا ده‌ستی پێكردوو یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌شی له چوارچێوه‌ی ئه‌و كه‌مپه ئه‌نجام دا .
هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق له‌و یاریه‌یدا توانی به ئه‌نجامی 81 - 77 سكۆر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رده‌ن .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق و ئه‌نجام دانی یاریه دۆستانه‌كان خالد نه‌جم سكرتێری یه‌كێتیی باسكه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌شداری له پالاَوتنی جامی جیهانی كه بڕیاره له‌و یاریانه‌یدا ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌كانی ئێران و كازاخستان ببێته‌وه .
سكرتێری یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و كه‌مپه‌دا هه‌ڵبژارده‌كه چه‌ند یاریه‌كی دیكه‌ی دۆستانه ئه‌نجام ده‌دات و دواتر به‌ره‌و یاریه‌كانی پالاَوتن هه‌نگاو ده‌نێت .