پێشمه‌رگه سپۆرت -
دواجار ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كۆبونه‌وه‌ی خۆی بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق بڕیاری دا كه خولی وه‌رزی 2017 - 2018 به شێوازی خولی دوو قۆناغ ( چون و هاتن ) بێت و ته‌نیا 20 یانه له خوله‌كه‌دا به‌شداربن ، به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی هه‌ولێر ، یانه‌ی سلێمانی و یانه‌ی گازی باكور - كه‌ركوك له خوله‌كه بێ به‌ش كران .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریه‌كانی یانه‌ی سلێمانی و دواجار ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كه یانه‌كه‌ی بێ به‌ش كرد له به‌شداریكردنیان له خولی نایاب ، به‌همه‌ن غه‌ریب به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌ی سلێمانی یاریگه‌كه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیه بڕیاری گه‌یشتنی به خولی نایاب دراو ئه‌وه‌ش وای كرد كه یانه‌كه ده‌ست به ئاماده‌كاریه‌كانی بكات و كۆمه‌ڵێكی زۆر خه‌رجی بكات و ڕاهێنه‌ر و چه‌ندین یاریزانی بێنێته پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی ، وه به‌م بڕیاره‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق یانه‌كه بڕیاری داوه كه ڕێكاره یاساییه‌كان بگرێته به‌رو تانه له بڕیاره‌كه بدات و وه ئه‌و تانه‌یه‌ش به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیاوی و یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی .
یانه‌ی هه‌ولێریش به‌هۆی پاشه كشه كردنی له خولی پێشوو دابه‌زینی بۆ خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق و له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره به نیازه تانه له‌و بڕیاره بگرێت و ئاراسته‌ی فیدراسیۆنی ( fifa ) بكات .