پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی توانی له پاش 32 ساڵ ژماره‌ی پێوانه‌یی له یاری یه‌ك باز بشكێت و ئه‌و ژماره‌یه بكاته ناوی خۆی باری عامری یاریزانی تیپی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه‌مپێكی ده‌ره‌كی بۆ ڕێك ده‌خرێت .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و كه‌مپه‌ی باری یاریزانی پاڵه‌وان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی توانیم ژماره‌ی یاری یه‌ك باز له شاری به‌غداد و له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌كانی عێراق بشكێنم كه ئه‌و ژماریه به ناوی وه‌لید تركی بوو له ساڵی 1985 به 765 من توانیم ژماره‌كه بكه‌مه 766 و به‌وه‌ش بومه پاڵه‌وانی عێراق .
باری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ڕۆژی چوار شه‌ممه 15 - 11 - 2017 و له شاری ئه‌نتاڵیایی ولاَتی توركیا كه‌مپێكی له‌لایه‌ن یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق بۆ ڕێك ده‌خرێت و مه‌شقه‌كانی ئه‌و كه‌مپه‌شی به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر كۆچ ڕه‌جه‌ب ده‌بێت .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ به‌شداری ده‌بێت له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی ئاسیا كه بڕیاره یاریه‌كانی له مانگی 2 ی ساڵی 2018 ڕێك بخرێت .
سه‌باره‌ت ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌كه كه له چ ولاَتێك ده‌بێت باری عامر ووتی یه‌كێتی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی ئاسیاوی له مانگی 1ی ساڵی داهاتوو كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌وه ده‌دات پاڵه‌وانێتیه‌كه له چ ولاَتێك به‌ڕێوه ده‌چێت چونكه ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له هۆڵی داخراو ده‌بێت .