تهندروستی -
زۆر كەس پێیان وایە جەستە پێویستی بەوە نییە خاوێن بكرێتەوە بەڵام ئەو بیرۆكەیە هەڵەیە چونكە خواردنی ڕۆژانە و ژینگەی نا تەندروست دەبێتە هۆی كۆبونەوەی ژەهر لەسەر جگەر و ئەمەش پێویستی بە خاوێن كردنەوە هەیە .
خۆشبەختانە دەتوانیت ئەم ڕێگایانە بەكاربهێنیت بۆ خاوێنكردنەوەی جەستە لە ژەهر و پێكهاتەی ناتەندروست .
1- سێوی سروشتی:
ئەو جۆرە سێوە بخۆ كە پەین و قڕكەری كیمیایوی بۆ گەورەكردنی بەكارنەهێنراوە، ئەم جۆرە سێوە بڕێكی زۆر پەكتین لە پێكهاتەیدا هەیە و یارمەتی كردنە دەرەوەی ژەهری ناو جەستە دەدات لەڕێی پیساییەوە .
2- خواردنەوە سروشتیە ڕەنگ سەوزەكان بخۆرەوە:
باشترین خواردنەوەی ڕەنگ سەوز كە بەسوود بێت بۆ كردنە دەرەوەی ژەهر لە جەستە تێكەڵاوكردنی "زەنجەبیل و نەعنا و زەعتەر و لیمۆ " یە لەگەڵ هەر گەڵایەكی دیكەی سەوز كە بۆ خواردن بشێت تێكەڵاوی بكە و بیخۆرەوە ئەم گیراوەیە دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەر و دژە میكرۆب.
3- تێكەڵەی ئاوی خواردنەوە و لیمۆ:
خواردنەوەی یەك كوپ ئاوی خاوێن تێكەڵاوی گوشراوی یەك لیمۆی فرێشت كردبێت لە بەیانیاندا جەستە لە ژەهر خاوێن دەكاتەوە و ڕێگری دەكات لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان.
4- هەناسەدانی قوڵ:
ئۆكسجین ڤایرۆس و بەكتریا لەناو دەبات و بارمەتی هەستكردن دەدات بە چالاكی، لەبەر ئەوە ناو بەناو هەناسەی قوڵ بدە.
5- پێكەنین:
بیركردنەوەی باش وادەكات جەستە ئەو پێكهاتە كیمیاویانە كەمتر دەربدات كە لە ماوەی ماندوێتیدا دروستی دەكات، زۆر جاریش دەوترێت " پێكەنین باشترین دەرمانە"
6-زەردەچەوە:
خواردنی یەك كەوچكی چا لە زەردەچەوە یارمەتی خاوێنكردنەوەی جگەر دەدات لە ژەهر، دەتوانیت ئەم جۆرە بەهاراتە تێكەڵاوی خواردنی ڕۆژانەت بكەیت بۆ خاوێنكردنەوەی جەستەت.
7- زۆر خواردنی میوە و سەوزە نوێكان:
میوە هەمەچەشنەكان و سەوزە نوێكان كاری هەرسی گەدە ئاسان دەكەن چەندین پێكهاتەی خۆراكی بەسوودیان تیادایە جەستە لە ژەهر خاوێن دەكەنەوە وەك بێتا كارۆتین و ترسی فۆلیك و نیاسین و ڤیتامین E و كالسیۆم .
8- دوور كەوتنەوە لە بەكارهێنانی پێكهاتە كیمیاویە خاوێن كەرەوەكان:
بۆ ئەوەی لە توشبوون بە شێرپەنجە پارێزراوبیت ئەوە باشتر وایە دوور بكەویتەوە لە بەكارهێنانی دەرمانە كیمیاویەكان بۆ خاوێنكردنەوە.
9-ئەو خواردنانە بخۆ كە كاریان كردنە دەرەوەی ژەهرە لەناو جەستە:
خواردنی چەند جۆرێك خۆراك بە شێوەیەكی ڕۆژانە وەك " سیر و سپێناغ و قەرنابیت و زەنجەبیل" ژەهری ناو جەستەت دەكاتە دەرەوە.
10- ئاو زۆر بخۆرەوە:
خواردنەوەی ئاو جەستە شێدار دەكاتەوە و ژەهری ناو جەستە دەكاتە دەرەوە .