ئەم پارچەیە لە گۆشتی مریشك مەخۆ


 
ته‌ندروستی‌ - 

مریشك یەكێكە لە خواردنە باوەكان لە زۆرینەی وڵاتەكانی دنیا، بەڵام شێوازی بەخێوكردنی مریشك لە كێڵە پەلەوەریەكان لە ئێستادا مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات.

بە گوێرەی ئەو هەواڵەی لە پێگەی " ئیندپێندنت" ی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە ئەوە هاتوە لە ئێستادا ئەو كەسانەی گۆشتی مریشك دەخۆن زیاتر لە گۆشتكە ورد دەبنەوە بە تایبەت ئەو تاڵە سپیە چەوریانەی لەسەر سنگی مریشک هەیە و هۆکاری دروست بوونی ئەم هێڵە سپیانە لەسەر سنگی مریشک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوەبەرهەم هێنەرەکای مریشک سوود لە چ ڕێگەیەک وەردەگرن بۆ زیاد کردنی کێشی مریشکەکە و زۆرینەیان ئەو ڕێگەیە بەکار دەهێنن کە وابکات مریشکەکە لە کەمترین ماوەدا ئامادەبێت بۆ بەکارهێنان.

هەر لەبەر ئەوەشە زۆرینەی ئەو مریشکانەی دەیخۆین کەمتر سودیان هەیە لەڕووی بەهای خۆراکییەوە و چەوریان زۆرترە لەچاو ئەوانەی لە ساڵانی پێشودا دەمانخوارد، توێژینەوەیەکی ئەمەریکی کە لە زانکۆی ئەرکانساس ئەنجامدراوە تیایدا هاتووە هێڵی سپی چەوری لەسەر گۆشتی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە ئەمەش کار لە جۆر و کوالیتی گۆشتەکە دەکات و بەهاخۆراکیەکەی کەمدەکاتەوە چونکە چەوری زۆری تیدایە.

توێژینەوەیەکی دیکە کە ساڵی ۲٠۱۳ ئەنجامدرا تیایدا ئەوە هاتووە ئەو جۆرە گۆشتانەی مریشک کە هێڵی سپی چەوری زۆری لەسەرە لەچاو ئەوجۆرانەی لەسەری نییە ئاستی چەوری تیادا ۲۲٤ لە سەد زیاترە و ئەمەش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.



PM:03:04:14/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 1011 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌