‌ئەم خۆراكانە زیپكە لەسەر ڕوخسارت دروست دەكەن


ته‌ندروستی‌ - 

ئەگەر خواردنەوەی ئاو و خواردنی سەوزە و میوە فرێشەكان یارمەتی مانەوەی پێستی ڕوخسار بدەن بە گەشاوەەیی ئەوە چەند جۆرێك خۆراك هەیە كە هۆكار دەبن بۆ دروست بوونی زیپكە لەسەر پێستی ڕوخسار:

1- زیاددە ڕەویكردن لە خواردنی شیرینی و خواردنەوە گازیەكان :
بۆ ئەوەی زیپكە لەسەر پێستت دەرنەكەوێت ئەوە باشتر وایە خواردنی شیرینی كەمبكەیتەوە چونكە زۆر خێرا ئاستی شەكری ناو خوێن بەرزدەكاتەوە و بەمەش چەوریە رژێنەكانی ژێر پێست چالاك دەكات و زیپكە لەسەر پێست دروست دەبێت، لەو خۆراكانەش كە بڕێكی زۆر شەكریان تیادایە " شیرنیەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە ، خواردنەوە گازیەكان ، ئیشی هەویری ، پەتاتەی سورەوكراو ، جپس"

2- شیر :
خواردنەوەی زیاتر لە دوو كوپ شیر لە ڕۆژێكدا دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپكە لەسەر ڕوخسار چونكە ئەو هۆرمۆنانەی لەناو شیری مانگادا هەیە چەوریە ڕژێنەكانی ژێر پێست چالاك دەكەن و ئاستی شەكری ناو خوێنیش بەرز دەكەنەوە و بەمەش زیپكە لەسەر پێست دروست دەكەن.

3- خواردنی بڕێكی زۆر لە ڤیتامین B: 
خواردنی بڕێكی زۆر لە ڤیتامین B و بۆ ماوەیەكی درێژ لە كۆتایدا دەبێتە هۆی دروست بوونی زیپكە لەبەر ئەوە پێویستە لەژێر ڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕدا حەبی ڤیتامین بخۆیت.



4- زۆر خواردنی گۆشتی قتوو و شۆكۆلاتە و خوێ:
نوێترین توێژینەوەكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە ۆر خواردنی ئەم سێ پێكهاتەیە ئەگەری دروست بوونی زیپكە لەسەر ڕوخسار زیاتر دەكەن .

5- بەهارات:
بۆ ئەوەی هەمووكات خاوەنی پێستێكی جوان و سەرنجڕاكێش بیت ئەوە لە زۆر خواردنی بەهاراتەكان دوور بكەوەرەوە.


PM:09:15:13/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 970 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌