تهندروستی -
توێژینەوەکان لەسەر خواردنە تەندروستەکان بەردەوامە، لەم دواییانەدا بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی زاناکانی یابان دەرکەوتووە خواردنی قاچی مریشک سودی هەیە، هەر بۆیە دەوترێ چیتر قاچەکانی مریشک فرێ مەدەن بەڵام ئەم هەواڵە بووە جێگەی سەرسورمانی بەشێکی زۆری خەڵک.
بەپێی توێژینەوەکە دەرکەوتووە خواردنی قاچی مریشک دەبێتە هۆی زیادکردنی ماددەی کۆلاجین لە لەشدا کە سودی بۆ پێست و لەش هەیە هەروەها رێکخستنی پەستانی خوێن و زیادکردنی ئاسن و هێزی لەش، جگە لەوەی چارەسەرێکی باشە ئەو کەسانەی توشی کەم خوێنی بوون.