پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی یاری یه‌كباز له‌سه‌ر یاریگه‌كانی عێراق و له پاش 22 ساڵ بشكێنێت باری عامری یاریزانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان له شاری سلێمانی خه‌لاَت ده‌كرێت .
سه‌باره‌ت به‌و مه‌راسیمه تایبه‌ته‌ی بۆ یاریزانه پاڵه‌وانه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ڕێك ده‌خرێت زه‌رده‌شت ڕه‌فیق ڕاهێنه‌ری گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاس بۆ خوای گه‌وره پاڵه‌وانانی پێشمه‌رگه هه‌رده‌م توانیویانه پێشه‌نگ بن له یاریه‌كانیان و له یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدانیش له پێشه‌نگ بووین .
زه‌رده‌شت ووتیشی ، پاش ئه‌وه‌ی له به‌رواری 13 و 14 / مانگی 10 / 2017 و له‌شاری به‌غداد پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام درا یاریزانی پێشمه‌رگه باری عامر توانی به 7.66 م له یاری یه‌كباز ژماره‌ی پێوانه‌یه‌ی بشكێت ئه‌وه‌ش پاش 22 ساڵ كه ئه‌و ژماره‌یه به ناوی وه‌لید توركی بوو به 7.65 م .
زه‌رده‌شت ڕه‌فیق ووتیشی ، سوپاس بۆ نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان له شاری سلێمانی كه خه‌لاَتی یاریزانه‌كه‌مان ده‌كه‌ن و مه‌راسیمێكی تایبه‌تی له باره‌گه‌ی نوێنه‌رایه‌تی بۆ ڕێك ده‌خه‌ن كه بڕیاره كاتژمێر 3:00ی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 12 - 11 - 2017 به‌ڕێوه بچێت .