پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو هۆڵی یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا دووه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی زیندووكدرنه‌وه‌ی یاری باله له شاری سلێمانی به‌ڕێوه چوو ، تێیدوا له‌و ڕۆژه دوو یاری به‌ڕێوه چوو .
كاتژمێر 1:00 تیپی باله سیروانی شاره‌زوور و شێره‌بانی قه‌ره‌داخ به‌یه‌ك گه‌یشتن و تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام سیروانی شاره‌زوور به ئه‌نجامی 3-0 گێم توانی بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه‌دا و كاتژمێر 3:00 هه‌ردوو تیپی باله‌ی ڕزگاری خانه‌قین و سه‌ید سادق ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بوونه‌وه و ئه‌و یاریه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ڕزگاری خانه‌قین به ئه‌نجامی 3 گێمی یه‌كلایه‌نه به كۆتاهات .
بڕیاره پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه سێهه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی خوله‌كه له هه‌ه‌فته‌ی یه‌كه‌م ئه‌نجام بدرێت و تێیداو ئه‌ستێلی قه‌ره‌داخ و قه‌ره‌داخ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌روه‌ك هاوڕێیان و به‌له‌ك جاڕیش ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .