بەكارهێنانی جۆرێك قاپ و پەرداخ زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت


 
ته‌ندروستی‌ - 

توێژینەوەیەكی نوێ كە لە لایەن چەند زانایەك لە زانكۆی بیلمۆس ئەنجامدراوە تیایدا ئەوە هاتوە بەكارهێنانی كەلوپەلی ڕەنگاو ڕەنگی   شوشە لە چێشتخانەدا كە نەخشی لەسەر كێشاوە مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەكات.

ئەندرۆ تیلەرز یەكێكە لەو كەسانەی بەژداری ئەم توێژینەوەیەی كردوە دەڵێت" لەماوەی توێژینەوەكانماندا گەیشتینە ئەو ئەنجامەی ئەو كوپ و كەرەستە شوشانەی ناو چێشتخانە كە بە بۆیەی ڕەنگاو ڕەنگ نەخشیان لەسەر كێشراوە و زۆرێك لە ئێمە بەكاریان دەهێنین بە چرییەكی زۆر كانزا قورسەكانی  تیادایە كە چونە ناوەوەیان بۆ لەش مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات "

ئەم پزیشكە ئەوەشی ڕون كردۆتەوە ئەو بۆیاخانەی بۆ ڕەنگ كردنی شوشە و فەخفوریەكان بەكاردەهێنرێت بڕێكی زۆر كانزای كادمیۆم و قورقوشمی تیادایە و بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی درێژ بۆ خواردن و خواردنەوە گەرم و ترشەكان دەبێتە هۆی لێكردنەوەی ئەم بۆیاخە چەورانە و بەو هۆیەوە دەچێتە ناو جەستەوە و دەبێتە هۆی شیبوونەوەی دەمارە خانەكانی مێشك و مەترسی لەسەر جگەر و گورچیلە و ئەندامە زیندوەكانی دیكەی جەستە دروست دەكات .

هەبوونی ئەم بۆیاخانە نەك تەنها لەسەر ئەم جۆرو كەلوپەلانە بەڵكو لەسەر هەرچییەك هەبێت زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت .



PM:07:46:10/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 2802 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌