پێشمەرگەكانی برایەتی لەسەر جەیشی لوبنان پەڕینەوە قۆناغی هەشت


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

رٍاگه‌یاندنی‌ یانه‌ی‌ برایه‌تی‌ 

لە جەولەی دووەم و سێیەمی قۆناغی یەكەمی پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەكانی عەرەبی بۆ تۆپی سەرمێز كە لە شارۆچكەس جۆنیەی باشووری لوبنان بەرێوە دەچێت،ئەمڕۆ پێنج شەممە تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی برایەتی دوو یاری لەسەر یەك ئەنجامدا.

لەیاری یەكەم كاتژمێر (1) دوای نیوەڕۆ  رووبەڕووی یانەی مەعادی میسری بووەوە،لەم یارییە برایەتی بە ئەنجامی (3-0) یاریەەی دۆڕا.

لە یاری دووەم كاتژمێر هەشتی شەو رووبەڕووی یانەی جەیشی لوبنانی بوەوە،لەم یارییە بەچكە شێرانی برایەتی توانیان بە ئەنجامی (3-0) یارییەكە  لەبەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێبێنن،بەم ئەنجامەش یانەی برایەتی بە پلەی دووەم و لەدوای یانەی مەعادی میسری سەركەوت بۆ قۆناغی هەشت، بڕیاریشە رۆژی هەینی رێكەوتی 10/11/2017 تیروپشكی قۆناغی هەشتی پاڵەوانیەتیەكە ئەنجام بدرێت.







PM:11:32:09/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 1319 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌