پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی دووه‌م له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت و له پاش یانه‌ی غازی جنوب دووه‌م یانه بوو بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عه‌ره‌ب ، به‌لاَم به‌هۆی باری دارایی تیپه‌كه نه‌یتوانی به‌شداری بكات و به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردنی تیپه‌كه‌یان بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت دوا .
ئێمه پاش ئه‌وه‌ی به ئاستێكی به‌رز له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق بینراین و توانیمان پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنین دووه‌م یانه‌ی عێراق بوین بۆ به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ی كه له ئێستادا له ولاَتی لوبنان یاریه‌كانی به‌ڕێوه ده‌چێت به‌لاَم به‌هۆی باری دارایی نه‌مان توانی به‌شداری بكه‌ین ، به‌ڵێن ووتیشی ، باشترین پێكهاته‌مان هه‌بوو بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی و ده‌مان توانی له‌و پاڵه‌وانێتیه ئه‌نجامی به‌رچاو و پله‌كانی یه‌كه‌م یاخود دووه‌م مسۆگه‌ر بكه‌ین .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه به‌هۆی باری دارایی نه‌یان توانیوه به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه بكه‌ن و له ئێستاشدا تیپه‌كه‌یان ئاماده‌یه كه به‌شداری له هه‌رپاڵه‌وانێتیه‌كی ده‌ره‌كی بكات و دڵنیاشن له‌وه‌ی ئه‌نجامی كاریگه‌ریان ده‌بێت .