یاریه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ و پێشمه‌رگه‌ دواخرا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

بڕیار بوو كاتژمێر 2:30 خوله‌كی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 10 - 11 - 2017 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌ یاریه‌كی‌ دۆستانه‌ هه‌ردوو تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ سلێمانی‌ و پێشمه‌رگه‌ به‌ یه‌ك بگه‌ن ، به‌لاَم یاریه‌كه‌ بۆ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو دواخرا .

سه‌باره‌ت به‌ دواخستنی‌ یاریه‌كه‌یان ویسام محمه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ بڕیار بوو یاریه‌كه‌ له‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ ئه‌نجام بده‌ن به‌لاَم به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌و ڕۆژه‌ چله‌ی‌ ماته‌مینی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ پێشوی‌ عێراق هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به‌ڕێوه‌ ده‌چێت هه‌ربۆیه‌ بڕیاری‌ دواخستنی‌ یاریه‌كه‌مان دا .

ویسام ووتیشی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 11 - 11 - 2017 و له‌ كاتژمێر 2:30 خوله‌ك ئه‌و یاریه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ زۆر باشیش ده‌بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ئاستی‌ یاریزانانی‌ هه‌ردوو تیپ كه‌ یانه‌ی‌ سلێمانی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ده‌كات و هه‌روه‌ك پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ مه‌شق و ئاماده‌كاری‌ بۆ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ كوردستان .


PM:04:08:09/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 1152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌