خواردنەوەی ئەم بڕە لە خواردنەوە گازیەكان هۆكاری توشبوونە بە نەخۆشی شەكرە

 
ته‌ندروستی‌ - 

شارەزایان لە زانكۆی ستیلنبوش لە باشوری ئەفەریقا لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێوە ئەوەیان ئاشكرا كردوە زباددەڕەویكردن لە خواردنەوە گازیەكان هۆكاری كێشەی تەندروستی بكوژن.

پێشتر چەندین توێژینەوەی زانستی لەسەر زیانەكانی زیاددە ڕەویكردن لە خواردنەوەی بەرهەمە گازیەكاندا كراوە و ئەوە ئاشكرا كراوە لەناو ئەم جۆرە خواردنەوەیەدا چەندین پێكهاتەی كیمیاوی و ڕەنگ هەیە كە زیان بە گەدە و چەندین ئەندامی جەستە دەگەیەنێت، نوێترین توێژینەوە ئەوەی سەلماندوە كە زیاددە ڕەویكردن لە خواردنەوە گازیەكان مەترسی توشبوون بە چەند جۆرێك نەخۆشی زیاد دەكات كە هۆكاری مردنی پێش وەختن .

لەناو یەك قتوو كە بڕی 0.33 لیتر لە خواردنەوەی گازی تیادا بێت ئەوە 39 گرام لە شەكری تیادایە لە كاتێكدا جەستە تەنها بڕی 14 گرام شەكری دەوێت لە ڕۆژێكدا.

ڕۆژانە خواردنەوەی تەنها یەك قتو لە خواردنەوە گازیەكان بۆ ماوەی 10 هەفتە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەكات و جگە لەوەش هۆكارە بۆ قەڵەوی و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و هەموو  ئەمانەش هۆكارن بۆ مردنی پێش وەخت .


PM:03:17:09/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 1017 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌