ئەم 9 وشەیە بە منداڵەكەت مەڵێ


 
ته‌ندروستی‌ - 

پەروەردەكردنی منداڵ بۆ ئەوەی ببێت بە تاكێكی بەسوود لەناو كۆمەڵگەدا كارێكی ئاسان نیە و پێویستی بە بەرچاو ڕوونی زۆر هەیە .

خانم لەتیف وەك یەكێك لە خانمە چالاكەكان لە داكۆكیكردنی مافی مرۆڤ و مافەكانی ژنان ڤیدیۆیەكی ڕێنمووی بۆ دایكان و باوكان بڵاوكردۆتەوە بۆ ئەوەی بە ئاگابن و چیتر ئەم 9 دەربڕینە بەرامبەر منداڵەكانیان بەكارنەهێنن، لەوانەش:

1- دوور بكەوەرەوە لەوەی قسەی ناشرین و جنێو بەرامبەر منداڵەكەت بەكاربهێنیت .
2- سوكایەتی بە منداڵەكەت مەكە .
3- خۆت بپارێزە لە بەراوردكردنی منداڵەكەت بە منداڵێكی دیكە چونكە توانای مرۆڤەكان لەیەكتری جیاوازە بە تایبەت منداڵەكان.
4- بەهیچ شێوەیەك مەرج بۆ خۆشویستین منداڵەكەت دامەنێ ئەگەر كارێك بكات خۆشت بوێت و ئەگەر بەقسەت نەكات خۆشت نەوێت.
5- منداڵەكەت نا ئومێد مەكە، بەكارهێنانی وشە نائومێدكەرەكان كەسایەتی منداڵ دەڕوخێنێت.
6-هەڕەشە لە منداڵەكەت مەكە بۆ ئەوەی لێت نەترسێت و وەك بونەوەرێكی ترسناك تەماشات بكات.
7- زانیاری هەڵە بە منداڵەكەت مەدە بۆ ئەوەی پرسیاری سەیر لای منداڵەكەت دروست نەبێت.
8-ڕێگری كردن لە كارێك لە منداڵەكەت بێ ئەوەی بیانویەكی گونجاوت هەبێت.
9-دوعا لە منداڵەكەت مەكە، چونكە منداڵ بە دوعاكردنی دایك لە منداڵەكەی كاریگەری خراپی دەرونی لەسەر منداڵ زۆر زیاد دەكات.


PM:03:15:09/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 1031 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌