پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری جونیه - لوبنان و له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی هۆتێل مادیسۆن كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری 29 هه‌مین پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی به چاودێری محه‌مه‌د فنیشی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی لوبنان ڕێكخرا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی یه‌كێتی تێنسی سه‌رمێزی لوبنان ئه‌ندامانی فدراسیۆنی ولاَتانی عه‌ره‌بی یاریه‌كه ئاماده‌ی بوون تیروپشك بۆ 26 یانه‌ی به‌شدار بووی پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌نجام درا به پێی یاساكانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش هه‌موو تیپێكی ده‌توانێت به پێنج یاریزان به‌شداری بكات یه‌كێكیش له‌و یاریزانانه ده‌توانرێت پیشه‌گه‌ر بێت .
جێگه‌ی باسه ئه‌مه دووه‌مین جاره كه ولاَتی لوبنان ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له خۆده‌گرێت كه دواهه‌مین جار له ساڵی 2010 له به‌یروت ڕێك خرابوو .
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له هۆڵی داخراوی یانه‌ی غه‌زیر یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه به‌ڕێوه چوون و ئه‌نجامه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش له هه‌واڵه‌كانی داهاتوودا بلاَو ده‌كه‌ینه‌وه .
له فیدراسیۆنی تۆپی سه‌رمێزی لوبنان نه‌وه