ڕۆشتن بە پێ دوای نانخواردن زیان بەخشە؟


 
ته‌ندروستی‌ - 

ڕەنگە هەندێكجار پێتوترابێت دوای ئەوەی نانت خوارد بەپێ بڕۆ لە كاتێكدا ڕۆشتن بەپێ كاریگەری لاوەكی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت ئەمەش ئەنجامی نوێترین توێژینەوە زانشتیەكانە كە توێژەرەوەكان ئەنجامیانداوە .

زۆرێك لە توێژینەوەكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە كە مرۆڤ دەتوانێت نیو كاتژمێر دوای خواردنی نانی ژەمێك ئەوكاتە وەزشی ڕۆشتن بەپێ ئەنجامبدات ئەگەر خواردنی ژەمەكە ئاسایی بێت بەڵام ئەگەر خواردنی ژەمەكە قورس بێت واتە بڕێكی زۆر لە كاربۆهیدرات لە پێكهاتەیدا هەبێت ئەوە پێویستە زیاتر چاوەڕێ بكات و دواتر وەرزشی ڕێ ڕۆشتن ئەنجامبدات بۆ ئەوەی ئەو كاربۆهیدراتەی لەناو خۆراكەكاندا هەیە لەگەڵ خانەكان یەكبگرێت .

زۆرێك لە پزیشكیەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن بەپێ ڕۆشتن ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن بە كارەسات ناو دەبەن چونكە كۆئەندامی هەرس ماندوو دەكات و وادەكات داَ بڕێكی زۆر خوێن بۆ گەدە بنێرێت بۆ هەرس و مژینی خۆراكەكانی ناوی و بەهۆیەوە توانای جەستە بۆ كاركردن كەمدەبێتەوە.

لە بەرامبەردا ڕۆشتن بەپێ نیو كاتژمێر دوای خواردنی ژەمێكی سووك یارمەتی مانەوەی جەستە دەدات بە ڕێكی و كاری سییەكان چالاك دەكات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە  وئاستی  كۆلیستڕۆڵ و پەستانی خوێن ڕێكدەخات.



PM:04:01:08/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 815 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌