پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی جێگه‌گرتنه‌وه‌ی لوران بانید- ی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی خور- ی قه‌ته‌ڕی ، ئاژانسه وه‌رزشییه‌كان له‌قه‌ته‌ڕ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كارگێڕانی یانه‌ی خور ڕازی شنه‌یشل- ڕاهێِنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراقیان ده‌ستنیشانكردووه وه‌ك جیگره‌وه‌ی لوران- ی فه‌ره‌نسی.
جێگه‌ی باسه شنه‌یشل به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی و شكستی له سه‌رنه‌خستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ مۆندیالی 2018 ی ڕوسیا له‌كاره‌كه‌ی دورخرایه‌وه و باسم قاسم له جێگه‌كه‌ی دانرا.
سه‌رچاوه - شه‌فه‌ق نیوز