پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی تۆپی پێی یانه‌كه‌ی دیاری كردوو به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی ياريزانانى تیپه‌كه‌یان ، یانه‌ی سلێمانی به یاریه‌كی دۆستانه میوانداری له پێشمه‌رگه‌ی هاوشاری ده‌كات .
بڕیاره كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 10 - 11 - 2017 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی سلێمانی ( مه‌لعه‌به‌كه ) تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی میوانداری له یانه‌ی پێشمه‌رگه بكات و به یاریه‌كی دۆستانه كه ئاماده‌كاری ده‌بێت بۆ هه‌ردوو تیپ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن .
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری سه‌ركه‌وتنی درا بۆ ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق پێكهاته‌یه‌كی بۆ به‌شداری له خولی نایابی عێراق دیاری كردووه و له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ به‌شداری له خوله‌كه .
ئه‌مه‌و تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوایی ئه‌وه‌ی زۆرترین ئاماده‌كاری ئه‌نجام دا بۆ به‌شداری له خولی پله یه‌كی كوردستان ، ده‌یه‌وێت دانه‌بڕێت له ئاماده‌كاری و به‌رده‌وامه له ئه‌نجام دانی مه‌شق و یاریه دۆستانه‌كانیشی .