تهندروستی -
كاریگەری هەندێك جۆری خۆراك تەنها لە سوودە تەندروستیەكەی بۆ جەستە تەواو نابێت بەلًكو كاردەكاتە سەر باری دەرونی مرۆڤ لە هەمان كاتدا .
لە ڕاستدا خواردنی چەند جۆرێك لە خۆراك دەبێتە هۆی هێوربوونەوەی مێشك و هەستكردن بە ئارامی و زیادكردنی دەردانی هۆرمۆنی ئەندرۆفین لە لایەن لەشەوە، لەو خۆراكانەش :
1- شۆكۆلاتەی ڕەش : مێشك و دەرون هێور دەكاتەوە و وادەكات هەست بە ئارامی بكەیت.
2-بیبەری توون: ڕەنگە سەیربێت بەلاتەوە بەڵام خواردنی بیبەری توون یارمەتی دەردانی هۆرمۆنی ئەندرۆفین دەدات لە لایەن جەستەوە و ئەمەش سەرچاوەیەكە بۆ هەستكردن بە بەخنەوەری.
3- سیر: ئەگەر چی بۆنەكەی بێزارت دەكات بەڵام خواردنی ئەم خۆراكە دەردانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین لە لایەن لەشەوە زیاد دەكات بە هەمان شێوە هۆكارە بۆ هەستكردن بە بەختەوەری.
4- پیاز: بەرپرسە لە بەهێزكردنی تەندروستی مێشك و ڕێگری دەكات لە توشبوون بە خەمۆكی.
5-گوێزی هندی: لەناو ئەم خۆراكەدا چەوری تایبەت هەیە كە بەرپرسە لە ئارمكردنەوەی مێشك و دەروون.
6- چای سەوز: بۆ ئەوەی مێشك و دەرونت ئارام بێت و هەست بە ئیسراحەت بكەیت ئەوە چای سەوز بخۆرەوە .
7-قارچك: ئەم خۆراكە بەرپرسە لە زیادكردنی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین و دەرون ئارام دەكاتەوە و بەرپرسە لە بەختەوەری مێشك.