پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ماراسۆنی به‌یروتی نێو ده‌وڵه‌تی به‌رواری 12 / 11 / 2017 ی بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و ماراسۆنه دیاری كرد كه وه‌ك نه‌ریتێكی سالاَنه و له به‌یروتی پایته‌ختی ولاَتی لوبنان ئه‌نجام ده‌درێت و له‌م ساڵیش دوو یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداری تێیدا ده‌كه‌ن .
ئامال و ئه‌حمه‌د كه دوو یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی- ین به‌شداری له ماراسۆنه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی لوبنان ده‌كه‌ن و ڕاهێنه‌ری ئه‌و دوو یاریزانه‌ش تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت به‌م شێوه‌یه دوا .
زه‌رده‌شت ڕه‌فیق ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و ماراسۆنه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان هه‌رده‌م له ئاماده‌كاریدان و یاریزانانی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دانابڕێن له مه‌شقه‌كان تا بۆ هه‌رچالاكییه‌ك ئاماده‌بن كه ئه‌نجام ده‌درێت .
زه‌رده‌شت ووتیشی ، كچه یاریزان ئامال خزر وه‌ك یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به شێوه‌ی خواستن یاری بۆ ئۆڵۆمپی شاری كه‌ركوك ده‌كات و به‌شداری له ماراسۆنه‌كه ده‌كات ، هه‌روه‌ك ئه‌حمه‌د وریاش وه‌ك یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌مان ماراسۆن به‌شدار ده‌بێت و ئه‌وان بۆ ئه‌نجام ده‌چنه به‌یروتی پایته‌ختی ئه‌و ولاَته و ده‌یانه‌وێت له‌وێوه میدالیاكانی یه‌كه‌می له مل بكه‌ن .
ناوبراو ووتیشی ، ئامال بۆ ڕاكردنی 10 كم به‌شداری ده‌كات و ئه‌حمه‌دیش بۆ 5 كم به‌شدار ده‌بێت كه دوو ماوه‌ی زۆر پڕن له یاریزانانی به‌هێز .