پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوا به‌دوای ته‌واوو بوونی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 11 ی خولی پریمه‌ر لیگ ی ئینگه‌لته‌را و دۆڕاندنی مانشسته‌ر به‌رامبه‌ر چه‌ڵسی و دۆِراندنی ئارسنال به‌رامبه‌ر مانشسته‌ر ستی ڕاهێنه‌رانی هه‌ر چوار تیپ دوابه‌دوای ته‌واو بوونی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه لێدوانیاندا:
ئارسن ڤینگه‌ر-ئارسنال : هێرشی كرده سه‌ر ناوبژیوان و ووتی: له‌بڕیاردا سته‌می لێكردنین و ڕاگرتنی مان سیتی ئه‌سته‌مه.
پیپ گواردیۆلا-مانچسته‌ر سیتی: له تواناماندابوو 6 گۆڵ تۆماربكه‌ین له ئارسنال.
ئه‌نتۆنیو كۆنتی-چه‌ڵسی: تیپه‌كه‌مان پێویستی به ئارام و پته‌وبوون و له‌سه‌رخۆییه ئه‌مڕۆش ئه‌وه‌مان جێبه‌جێكرد و براوه‌بووین.
جوزیه مۆرینهۆ - مانچسته‌ر يونايتد: یارییه‌كه هاوسه‌نگ بوو بۆ هه‌ردوولا هه‌تا تۆماركردنی گۆڵه‌كه‌ی مۆراتا ، به‌رگریكاره‌كانمان ده‌بوو وریاترببن، چه‌ڵسیش ئازایانه هه‌ر به‌رگرییان ده‌كرد ، له‌ئیستادا ئێمه له‌پله‌ی دووه‌مین و جیاوازیمان له‌گه‌ل مانسیتی8 خاڵه و وه‌رزه‌كه‌ش زۆری ماوه .