پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیمی فوتساڵی كچانی یانه‌ی ئافرۆده‌یت به‌رده‌وامه له مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانی و له‌گه‌ڵ وه‌ستاندنی خوله‌كه‌ش ئه‌وان درێژه به ئاماده‌كاریه‌كانیان ده‌ده‌ن .
كاروان شێخ زیره‌ك ڕاهێنه‌ری فوتساڵی یانه‌ی ئافرۆده‌یت تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان ئاماده‌كاریان به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ وه‌ستاندنی خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستانیشدا ده‌یانه‌وێت تیمه‌كه‌یان به‌ره‌و پێش بچێت و ڕۆژ له دوایی ڕۆژ ئاستی به‌ره‌و پێش به‌رن .
كاروان ووتیشی ، تیمه‌كه‌مان زیاتر له 20 كیژه یاریزان له خۆده‌گرێت و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین له ئاینده‌دا پێكهاته‌كه‌مان به‌هێزتر بێت و به ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خولی فوتساڵی كچانیی كوردستانیش ئاستی تیپه‌كه به‌ره‌و باشتر و باشتر ده‌چێت .