پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری بیست یاریزان له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی سلێمانی و یانه‌ی پێشمه‌رگه ، هۆڵی شه‌تره‌نجی یانه‌كه پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی خێرایی سلێمانی له خۆگرت .
ئه‌و پاڵه‌وانێتیه كه به شێوه‌ی سویسری و به 10 خوله‌ك و 10 چركه به‌ڕێوه چوو له ماوه‌ی دوو ڕۆژ یاریزانانی به نۆ جه‌وله به یه‌ك گه‌یشتن و له پاش ئه‌نجام دانی یاریه‌كانیشی ، سه‌رئه‌نجام ئه‌حمه‌د جه‌زا توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و ئه‌نجامی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌م شێوه‌یه بوون :
ئه‌حمه‌د جه‌زا - پله‌ی یه‌كه‌م - 7 خاڵ
ڕێباز ناسڕ - پله‌ی دووه‌م - 7 خاڵ
ڕه‌هێڵ حامید - پله‌ی سێهه‌م 6،5 خاڵ
كامه‌ران عه‌زیز - پله‌ی چواره‌م - 6 خاڵ
زرنگ سه‌لاَح - پله‌ی پێنجه‌م - 6 خاڵ