پێشمه‌رگه سپۆرت -
سەرەڕایی وەستاندنی چالاکیەکانی یەکیتی تۆپی پێی کوردستان یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی لەمەشقەکانی بەردەوامە و رۆژانە لە یاریگایی فەرماندەیی مەشقەکانی خۆی ئەنجام دەدات و پلانی ڕاهێنه‌رانیش ئاماده‌كاری زیاتر ده‌بێت بۆ ده‌ست پێكی خولی كوردستان .
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به كۆمه‌ڵێك له یاریزانی ئاست به‌رز و لاو ئه‌و مه‌شق و ئاماده‌كاریانه ئه‌نجام ده‌دات تا واده‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌ش مه‌شقه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاران و ڕاهێنه‌رانی تیپه‌كه‌ش دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه بۆ گه‌یشتن به ڕیزی یانه نایابه‌كانی كوردستان ئاماده‌كاریان به‌رده‌وام ده‌بێت و سوپاسی خۆشیان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه پاڵپشتیانن بۆ به‌ره و پێش چوونی تیپه‌كه‌یان .