پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیۆنل میسی ئه‌رژه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئه‌م شه‌و له چاوه‌ڕوانی تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی خۆیدا ده‌بێت كاتێك به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیڤیلیه یاری ده‌كات .
به یاریكردنی ئه‌مشه‌وی میسی له‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه كۆی یاریه‌كانی خۆی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌گه‌یه‌نێته ژماره 600 وه به تۆماركردنی ئه‌م ڕیكۆرده‌ش میسی ده‌بێته سێهه‌م یاریزان دوایی هه‌ریه‌ك له چاڤی به كۆی 642 یاری و ئینیستا به 767 یاری .
جێگه‌ی باسه له ئێستادا میسی به كۆی 12 گۆڵ گۆڵكاری خولی ئیسپانیه .