پێشمه‌رگه سپۆرت -
© msn
دوا به دوایی شكسته‌كه‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی به‌رامبه‌ر یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی ( 1 - 3 ) له میانه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی گروپه‌كانى یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ، زێنه‌دین زیدانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید دوا به‌داویی یاریه‌كه له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ست به شكست ناكه‌م وه من دڵنیام كه ده‌توانین قه‌ره‌بووی ئه‌م دۆڕاندنه بكه‌ینه‌وه ، زێدان گه‌شبینی خۆشی به تیپه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوو ئاشكرای كردكه تیپه‌كه‌ی دوچاری قه‌یران نه‌هاتووه و ئه‌نجامه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ش كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر ئاستی تیپه‌كه .