پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدول خالق مه‌سعود و یه‌كێتی تۆپی پێی قه‌ته‌ڕی به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ڕێكه‌وتن نامه‌یه‌كی له‌یه‌ك تێگه‌یشتنیان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ واژۆ كرد .
ناوه‌ڕۆكی ڕێكه‌وتن نامه‌كه‌ش تایبه‌ته به په‌ره‌پێدانی تۆپی پیێ نێوان هه‌ردوو ولاَت كه ئه‌م بوارانه ده‌گرێته‌وه :
( خولی ڕاهێنه‌ران ، خولی ناوبژیوانان ، ئه‌نجام دانی یاری دۆستانه ، ڕێكخستنی كه‌مپی مه‌شق و ڕاهێنان ) بۆسه‌رجه‌م ئاسته‌كان .
جێگه‌ی باسه پێشتریش له ساڵی 2015 دا هه‌ردوولا هه‌مان ڕێكه‌وتن نامه‌یان واژۆ كرد