هه‌واڵ - وێنه‌ :پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تره‌نجی‌ كراوه‌ی‌ خێرایی‌ سلێمانی‌ ده‌ستی‌ پێكرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یه‌كێتی‌ شه‌تره‌نجی‌ سلێمانی‌ له‌ درێژه‌ی‌ كارو چالاكییه‌كانی‌ ساڵی‌ 2017 ی‌ دا پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تره‌نجی‌ كراوه‌ی‌ یاریزانانی‌ كوڕانی‌ یاریزانانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ست پێكرد .

پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ یه‌كێتی‌ ناوبراو به‌ هاوكاری‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و له‌ هۆڵی‌ شه‌تره‌نجی‌ تایبه‌ت به‌و یانه‌یه‌ ده‌ستی‌ پێكردوو تێیداو 20 یاریزان له‌ ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كان به‌شدارن .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام دانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ساسان عه‌بدول له‌تیف سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ شه‌تره‌نجی‌ سلێمانی‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان له‌ ساڵی‌ 2017 دا توانیویانه‌ زۆرترین چالاكی‌ ئه‌نجام بده‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ یاری‌ شه‌تره‌نج به‌رده‌وام له‌ به‌ره‌و پێش چوون بێت .

سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ناوبراو ووتیشی‌ ، به‌ سوپاسه‌وه‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ ماڵی‌ یاریزانانی‌ شه‌تره‌نجه‌ هاوكاری‌ ته‌واومان ده‌كات و زۆرترین چالاكیمان له‌ هۆڵی‌ شه‌تره‌نجی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌شمان له‌ه‌ هۆڵی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین .

سه‌باره‌ت به‌ شێوازی‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ خوله‌كه‌ و یاساكانی‌ ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ناوبژیوانی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ و سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ به‌شی‌ شه‌تره‌جی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، یاسایی‌ یاریه‌كه‌ جیاوازی‌ هه‌یه‌ له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كان به‌هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ به‌ شێوه‌ی‌ خێرا ئه‌نجام ده‌درێت هه‌ربۆیه‌ سستمی‌ سویسری‌ و 10 خوله‌ك و 10 چركه‌ زیات كردن دیاری‌ كراوه‌ له‌ یاریه‌كان كه‌ 20 یاریزان به‌ 9 جه‌وله‌ یاریه‌كان له‌ ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن .

ئه‌سعه‌د ئیسماععیل ووتیشی‌ ته‌واوی‌ ئاماده‌كاریه‌كانمان كردووه‌ و هیوادارین یاریزانانی‌ به‌شداری‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ سود مه‌ند بن لێی‌ .


PM:04:03:02/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 797 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌