تهندروستی -
گیراوە شیر و مۆز یەكێكە لە بڵاوترین گیراوەكان لە هەموو جیهاندا بەهۆی تامە خۆشكەیەوە ئارەزوومەندانی ئەم خواردنەوەیە زۆرە و ئاسان ئامادە دەكرێت، جگە لەوەی هەریەك لە مۆز و شیر سوودی تەندروستیان بۆ جەستەی مرۆڤ زۆرە .
ئەگەر تا ئیستا پێت وایە خواردنەوەی شیر و مۆز تەندروست ترین جۆری شەربەتە ئەوە بە هەڵەدا چویت، پزیشكان و شارەزایانی بواری خۆراك جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە میوەكان بەشێوەیەكی گشتی و مۆز بە تایبەت پێویستە بە تەنها بخورێن و تێكەڵاو نەكرێن لەگەڵ هیچ جۆرێك لە خواردن و خواردنەوەی دیكە .
خواردنەوەی گیراوەی شیر و مۆز بەیەكەوە هەرسی گەدە قورس دەكات و كاردەكاتە سەر ئاستی ووزەی جەستە، لەبەر ئەوە ئەو كەسانەی كێشەی هەرسی گەدە و هەڵئاوسانی ناوسكیان هەیە باشتر وایە لە خواردنەوەی شیر مۆز دوور بكەونەوە یان هەریەكەیان بە جیا بیخۆنەوە و پێویستە 20 خولەك دوای خواردنی مۆز شیر بخۆیتەوە بۆ ئەوەی كۆئەندامی هەرست زیانی پێ نەگات .