پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات و لیژنه‌ی پێش بڕكێكانی یه‌كێتی ناوبراویش واده‌ی یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی دیاری كرد .
بڕیاره له‌به‌رواری 20 / 11 / 2017 و به‌به‌شداری یانه‌كانی به‌شداری یه‌كه‌م قۆناغ ، یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغ ده‌ست پێبكات و شاری هه‌ولێر و هۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی باكور له خۆده‌گرێت .
یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هه‌ولێر و شێروانه ) له كۆمه‌ڵه‌ی باكوری خوله‌كه به‌شدارن و له‌و قۆناغه‌ش هه‌مان یانه‌كان به یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه .
یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی له كۆی سێ یاری به سێ سه‌ركه‌وتن پێنج خاڵ كۆبكاته‌وه و ببێته پاڵه‌وانی یه‌كه‌م قۆناغی خوله‌كه ، هه‌روه‌ك یانه‌ی هه‌ولێر به چوار خاڵ پله‌ی دووه‌می گرت و شێروانه‌ش كه یه‌كه‌م ساڵێتی له مێژویدا به‌شداری بكات به بێ بوونی خاڵ له قۆناغی یه‌كه‌م جێگیر بوو .