ئەوەی لەم وێنەیەدا دەیبینیت ڕەنگدانەوەی كەسایەتی تۆیە


 
ته‌ندروستی‌ - 

تاقیكردنەوەكەی ئەمڕۆ هیچ پەیوەندی بەو وێنانەوە نیە كە فێڵ لە چاو دەكەن، بەڵكو تەنها پەیوەندی بەوەوە هەیە تا چەند لە ووردەكاریەكان وورد دەبیتەوە .

ئێستا پێش ئەوەی بابەتەكە بخوێنیتەوە جوان تەماشای وێنەكە بكە و سێ لێكدانەوە هەیە بۆ ئەم وێنەیە هەركامێك لەمانەت بینی ئەوە مانای وتایبەت لەسەر كەسایەتی تۆ ڕوون دەكاتەوە.

1- ئۆتۆمبێل : 
ئەگەر یەكەمجار كاتێك تەماشای وێنەكە دەكەیت شێوەی ئۆتۆمبێلێك دەبینیت ئەوە مانای وایە تۆ كەسێكی سەربەخۆیت و ئازادی تۆ زۆر گرنگە بۆت و ویستی ئەوەت هەیە ئەرك و بەرپرسیارێتی دەوروبەرەكەشت لە ئەستۆبگریت ، جگە لەوەش تۆ كەسێكی زۆر ووردەكاریت و گرنگی بە ووردەكاریە بچووكەكان دەدەیت و  لەهەندێك بابەتدا ئەم ووردبوونەوەیەت زیانت پێ دەگەیەنێت و وادەكات بڕیاری هەڵە بدەیت .

2- پیاوێك كە دووربینێكی بە چاویەوەوە گرتووە :
ئەگەر لە تەماشاكردنی ئەم وێنەیەدا پیاوێك دەبینیت كە بە دووربینێك تەماشا دەكات ئەوە مانای وایە تۆ هیچ گرنگی نادەیت بە ووردەكاری بابەتەكان تەنانەت ئەگەر چەندیش گرنگ بێت و زۆر پەلەیت لە بڕیاردان و و ناچیتە ووردەكاری هیچ بابەتێكەوە و زۆر كات ئەم وورد نەبونەوەیەت زیانت پێ دەگەیەنێت و لەبەرژەوەندی تۆ نابێت .

3- پیتی A:
 لە كۆتایدا ئەگەر تۆ پیتی A دەبینیت ئەوە مانای وایە تۆ زۆر ووردەكاریت لەسەر بابەتەكان و زۆرجار تێبینی ئەو شتە دەكەیت كە ئەوانی دیكە ناتوانن تێبینی بكەن و دەتوانیت بەدوای ڕاستیە شاراوەكاندا بگەڕێیت .


PM:03:15:29/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 1071 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌