تهندروستی -
ئەنجامدانی چەند كارێكی ڕۆژانە بێ ئەوەی ئاگاداربن زیان بە تەندرووستی دەگەیەنێت ،ئەمانەش ئەم 10 هەڵەیەن كە زۆرینەمان ڕۆژانە ئەنجامی دەدەین .
1- لەپێكردنی پێڵاوی پاژنە بەرز ئازار بە پاژنەی پێكلان و پشت دەگەیەنێت .
2- زۆر خواردنی گۆشتی سوور بەشێوەیەكی ڕۆژانە هۆكاری توشبوونە بەچەندین جۆر لە شێرپەنجە .
3- ئاگاداریت جگەرە كێشان زوو پیرت دەكات و هۆكاری توشبوونە بەنەخۆشیەكانی دڵ و هەڵئاوسانی سییەكان .
4- زۆرمانەوە بە بێداری لە شەودا هۆكاری توشبوونە بە چەندین جۆری نەخۆشی لەبەر ئەوە ئاگاداری تەندروستیت ببە و شەوانە تا درەنگ مەمێنەرەوە .
5- هەستكردن بە دڵەڕاوكێ و تەنهای لە زۆرینەی كاتدا مەترسی لەسەر تەندروستیت دروست دەكات ئاگاداربە .
6- دەستكاریكردنی زیپكەكان و دەستلێدان لە ڕوخسار هۆكارە بۆ گواستنەوەی زیپكە بۆ تەواوی ڕوخسار .
7- نەخواردنی نانی بەیانی یەكێكە لە هەڵەكان، و هۆكار دەبێت بۆ بێ توانایی و لە هەمان كاتدا كێشەی قەڵەویت بۆ دروست دەبێت چونكە زیادەڕەوی لە خواردنی ژەمە چەورەكاندا دەكەیت ئەگەر نانی بەیانی نەخۆیت .
8- زۆر تەماشاكردنی تەلەفیزۆن یەكێكە لەو هەڵانەی زۆرینەی كەس ئەنجامی دەدەن .
9- كرتاندن و خواردنی نینۆك یەكێكە لە هۆكارەكانی گواستنەوەی میكرۆب و ڤایرۆس .
10- لێنەكردنەوەی ماكیاج پێش نوستن هۆكارە بۆ دوروستبوونی پەڵەی ڕەش لە دەوری چاوەكان .