پێشمه‌رگه سپۆرت -
وه‌ك نه‌ریتێكی سالاَنه و له به‌رواری 27 - 10 - 2017 شه‌شه‌مین ماراسۆنی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له شاری هه‌ولێر و به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئه‌و ماراسۆنه به‌به‌شداری ده‌یان هه‌زار كه‌س له چین و توێژه جیاوازه‌كان تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن و له‌م وه‌رزه‌ش له ژێر ناوی ( به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش ) ماراسۆنه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت .
وه‌ك ساڵه‌كانی ڕابردوو پاڵه‌وانانی پێشمه‌رگه به‌شداری ده‌كه‌ن و زه‌رده‌شت ڕه‌فیقی ڕاهێنه‌ری گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له باره‌ی به‌شداریان له شه‌شه‌مین ماراسۆنی هه‌ولێری نێو ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئاماده‌كاری پێویستمان هه‌یه‌و یاریزانانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌نجام به‌شداری ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ك زه‌رده‌شت ئاماژه‌ی پێدا كه كاتژمێر 9:00ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی به واده‌ی ده‌ست پێكی ماراسۆنه‌كه دیاری كراوه و ماراسۆنه‌كه‌ش بۆ ماوه‌كانی 10 كم و 5 كم ده‌بێت .
ڕاهێنه‌ری گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كچه یاریزان ئامال خزر وه‌ك یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و بۆ ماوه‌ی 10 كم به‌شداری ده‌كات و نه‌شوان محه‌مه‌د و بنار محه‌مه‌د و ڕه‌وه‌ند ئه‌حمه‌دیش له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و بۆ هه‌مان ماوه به‌شداری ده‌كه‌ن .