پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی به هاوكاری یانه‌ی پێشمه‌رگه و به سپۆنسه‌ری كۆمپانیایی تیشك نێت دوا یاری خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام دا .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 26 - 10 - 2017 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام درا ، تێیداو تیپی باله‌ی كچانی هه‌ردوو یانه‌كانی پێشمه‌رگه و كچانی ته‌ق ته‌ق به‌یه‌ك گه‌یشتن .
له سه‌ره‌تایی یاریه‌كه‌وه كه شوان عه‌لی ناوبژیوان فیكه‌ی ده‌ست پێكی لێدا یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به ئاستێكی به‌رز بینران و كچانی ته‌ق ته‌ق تا خاڵه‌كانی 20 له پێشه‌نگ بوون ، ئه‌مه‌و پاش ئه‌وه‌ی كچانی پێشمه‌رگه توانیان هه‌ڵه‌كانیان چاك بكه‌نه‌وه و هاتنه‌وه نێو كه‌شی یاریةكه‌و ئه‌نجامی كۆتایى ئةو طيَمةيان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتا هێنا و به 25 - 21 خالَ بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد.
گێمی دووه‌م كچانی ته‌ق ته‌ق به گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یان توانیان ده‌ست پێشخه‌ر بن له پێشه‌نگ بوون و ئه‌و گێمه‌یان به ئه‌نجامی 17 - 25 خاڵ برده‌وه .
ئه‌مه‌و له گێمه‌كانی سێهه‌م و چواره‌م كچانی پێشمه‌رگه نه‌وه‌ستان له كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ و به ئه‌نجامه‌كانی 25 - 22 و 25 - 16 خاڵ كۆتاییان به یاریه‌كه هێنا و بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆشیان جامی خولێكی به‌هێزیان به‌رز كرده‌وه .
هه‌روه‌ك پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌رزشی و حكومی و میوانان خه‌لاَتی تیپه‌كان كرا و جامی یه‌كه‌می به كچانی پێشمه‌رگه دراو جامی دووه‌میش بۆ كچانی ته‌ق ته‌ق بوو .