پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌و قۆناغه ، یاریزانانی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانیان ده‌ست پێكرده‌وه .
سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی كوڕانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریه‌كانیان بۆ به‌شداری له دووه‌م قۆناغی گه‌ڕانه‌وه‌دا و تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان وه‌ك پێویست ئاستی نه‌بوو له یه‌كه‌م قۆناغ و ئاماده‌كاری ته‌وامان نه‌بوو ، به‌لاَم له‌م قۆناغه هه‌ڵه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغمان دیاری كردووه و ئاماده‌كاریه‌كی چڕ ده‌كه‌ین تا له یاریه‌كانی دا بتوانین ئاستێكی به‌رزتر پیشان بده‌ین و به‌و ئه‌نجامانه‌ی ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه یاریه‌كانی خولی بژارده و هه‌شت یانه‌ی .
سه‌لاَح كانه‌بی ووتیشی ، له پلانی تیپه‌كه‌ماندایه یاریزانی پیشه‌گه‌ر بانگێشت بكه‌ین كه یاریزانێكی ڕافع ده‌بێت و ئه‌وه‌ش پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان به‌هێزتر ده‌كات له خولی عێراقدا .
ناوبراو ووتیشی هه‌فتانه زیاتر له 12 یه‌كه‌ی مه‌شقی له ئاسن و تۆپ ئه‌نجام دراوه له ڕابردوودا و له ئێستاشدا ئه‌و مه‌شقانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه پێویستمان پێی ده‌بێت بۆ یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغ .