پێشمه‌رگه سپۆرت -
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی خوێندنگه به ڕووی خوێندكاران‌دا ، به‌لاَم فێرگه‌ی تۆپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه له گرنگی دان به ئاستی یاریزانانی و ده‌یه‌وێت له داهاتوویه‌كی نزیك نه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی یاریزانی باسكه له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان بخاته نێو گۆڕه‌پانی یاریه‌كه و به‌شداریان له خوله‌كانی كوردستان و عێراق پێبكات .
ئه‌و فێرگه‌یه كه مندالاَنی ته‌مه‌نه‌كانی 6 تا 14 ساڵ له خۆده‌گرێت هه‌فتانه چوار یه‌كه‌ی مه‌شقی ئه‌نجام ده‌دات و هه‌روه‌ك ڕاهێنه‌ری فێرگه‌كه‌ش ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی وه‌رزێكی نوێی خوێندن به‌لاَم گرنگی به مه‌شق و پێكه‌یاندنی یاریزانانیان ده‌ده‌ن .
زانیار خه‌لیل كه‌ریمیان كه ڕاهێنه‌ری فێرگه‌كه‌ی له ئه‌ستۆیه‌و چه‌ند یاریده‌ده‌رێكیشی هه‌یه به‌م شێوه‌یه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت دوا ، له هاوینی ڕابردوو بۆ ماوه‌ی 3 مانگی ته‌واو زیاتر له 40 یاریزانی باسكه‌مان له فێرگه‌كه‌مان كۆكرده‌وه و توانیمان بژارده‌یه‌كی زۆر باش دروست بكه‌ین له یاریزانی یاریه‌كه .
زانیار ووتیشی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و یاریزانانه زۆر باش بوو له‌گه‌ڵ كۆتاهاتنی وه‌رزی مه‌شقه‌كان و ده‌ست پێكی ساڵی نوێی خوێندن به‌لاَم به گرنگمان زانی كه مه‌شقه‌كان ڕانه‌گرێن و له‌گه‌ڵ كات گونجانی فێرخوازان و یاریزانان به‌رده‌وام بین له مه‌شقه‌كان كه خۆش به‌ختانه هه‌فتانه چوار یه‌كه‌ی مه‌شقی ئه‌نجام ده‌ده‌ین و زۆرێك له یاریزانان له مه‌شقه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن .
زانیار دڵنیایی دا له‌وه‌ی كه ئه‌م نه‌وه نوێیه ده‌توانێت باشترینه‌كانی له داهاتوو بۆ خوله‌كانی كوردستان و عێراق یاری پێبكه‌ن گه‌ر ئه‌وان وه‌ك یاریزانان له مه‌شقه‌كان دانه‌برێن .
دواجار زنیار سوپاسی خۆی گه‌یانده ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌یان كه به‌رده‌وام هاوكاریانن بۆ به‌ره‌و پێَش چوونیان .