پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ دوا یاری خۆیان له خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا ، كچانی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه مه‌شق و ئاماده‌كاریان چڕ ده‌كه‌نه‌وه.
ئاماده‌كاریه‌كانی كچانی پێشمه‌رگه له هۆڵی یانه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران سه‌رپه‌رشتیی یه‌كه مه‌شقیه‌كان ده‌كه‌ن .
بڕیاره له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یاری كۆتایی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له نێوان كچانی پیێشمه‌رگه و ته‌ق ته‌ق ئه‌نجام بدرێت كه یاریه‌كانی خوله‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی و به سپۆنسه‌ری كۆمپانیایی تیشك نێت به‌ڕێوه ده‌چێت .