هه‌واڵ - وێنه‌ : به‌بردنه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ولێر پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌می‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌م بوو



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

دوا یاری‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق كۆمه‌ڵه‌ی‌ باكور ئه‌نجام دراو له‌ یاریه‌كی‌ به‌هێز هه‌ردوو یانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر به‌یه‌ك گه‌یشتن .

له‌و یاریه‌دا كه‌ كاتژمێر 3:00ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ 22 - 10 - 2017 و له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجام درا هه‌ردوو یانه‌ به‌ هه‌وڵی‌ بردنه‌وه‌ یاریان كردوو هه‌وڵیان دا نازناوی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن .

له‌ گێمی‌ یه‌كه‌مدا یاریزانانی‌ هه‌ولێر توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ 20 - 25 خاڵ بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ك گێمی‌ دووه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ كۆتاهات به‌ ئه‌نجامی‌ 25 - 23 خاڵ .

ئه‌مه‌و گێمی‌ سێهه‌م دووباره‌ یاریزانانی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كردوو توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ 21 - 25 خاڵ بردنه‌وه‌ مسۆگه‌ر بكه‌ن.

له‌ گێمه‌كانی‌ چواره‌م و پێنجه‌م یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ هاتنه‌وه‌ نێو كه‌شی‌ یاریه‌كه‌ و گێمی‌ چواره‌میان به‌ ئه‌نجامی‌ 25 - 21 خاڵ برده‌وه‌ و گێمی‌ پێنجه‌م و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش بۆ یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ بوو به‌ ئه‌نجامی‌ 15 - 12 خاڵ.

به‌و ئه‌نجامه‌ش یاریه‌كانی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ باكور به‌ كۆتاهات و پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌ 5 خاڵ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ مسۆگه‌ر كردوو یانه‌ی‌ هه‌ولێر به‌ 4 خاڵ له‌ پله‌ی‌ دووه‌م هات و شێروانه‌ش كه‌ یه‌كه‌م ساڵێتی‌ له‌ خوله‌كه‌ به‌شداری‌ ده‌كات بێ‌ بوونی‌ خاڵ له‌ دوا ڕیزبه‌ندی‌ دێت .


PM:08:44:22/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 1803 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌